ئەمریكا داوا لە چین دەكات فشارەكانی لەسەر تایوان رابگرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە چین كرد فشارخستنە سەر تایوان ڕابوەستێت.

ئاژانسی رۆیتەرزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری تایوان پێشێلكردنی ئاسمانی وڵاتەكەی لەلایەن چینەوە راگەیاند، ئەمریكا داوای لەو وڵاتە كردووە دەست لەو فشارانەی بۆ سەر تایوان رابگرێت.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، داوا لە پەكین دەكەن، كە فشارە سەربازی و دیپلۆماسی و ئابوورییەكانی دژی تایوان رابگرێت و دیالۆگێكی مانادار لەگەڵ تایواندا بكەن.

پێشتر وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند، هەشت بۆمب هاوێژ و پێنج فڕۆكەی شەڕكەری چینی چوونەتە باشووری ڕۆژئاوای ناوچەی بەرگری ئاسمانی تایوان و ئاسمانی وڵاتەكەیان بەزاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا