هاوپەیمانییەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێكدەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی نووسراوێك، كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، هاوپەیمانییەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێكدەهێنرێت.

هەر بەپێی میدیاكان، هاوپەیمانییەكە لەكۆمەڵێك كەسایەتی بێ‌ لایەن پێكهاتوون‌و بەم نزیكانە دەست بەكارو چالاكییەكانیان دەكەن.

هەروەها میدیاكان باسیان لەوەش كردووە، جگە لەو كەسایەتییانە، حەوت لایەنی تریش بەنیازن، پەیوەندی بكەن بەهاوپەیمانییەكەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو رۆژی 6ی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەبڕیاری سەرۆكایەتییەكانی عێراق هەڵبژاردنەكە دواخرا بۆ 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا