پەكەكە بۆ ئەردۆغان: بێمنەتین

پۆڵەتیك پرێس
زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە دەڵێت: توركیا لەرێگای داعشەوە نەیتوانی شەنگال داگیر بكات، بەڵام ئێستا بەبیانووی بوونی پەكەكە دەیەوێت ئەو كارە بكات، پەكەكەش لەوە بێمنەتە و تەنیا بەزیانی توركیا خۆی دەشكێتەوە.

ئەو قسانەی زاگۆرس هیوا دوای قسەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا هات، كە لە پەیامێكدا رایگەیاند، شەوێك لەناكاو دەچنە شنگال و پەكەكە لەو ناوچانە دەردەكەن.

زاگرۆس هیوا لەلێدوانێكی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتیشی: ئامانجی ئەردۆغان تەنیا ئەوەیە دەیەوێت بەبیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە شەنگال داگیر بكەن و بێنە ناو خاكی عێراقەوە.

هەروەها وتی: پەكەكە هیچ هێزێكی لەنا شنگال نەماوە، ئەوانەی سنورەكە دەپارێزن هێزەكانی بەرخۆدانی شنگالن، كاتێكیش توركیا ویستی ئەو سنورە داگیر بكات گەریلاكانی پەكەكە و تەواوی ئەو هێزانەی لە شنگال بونیان هەبوو رێگریان كرد و نەیان هێشت ئەو پلانەی توركیا لە رێگەی داعشەوە دایڕشتبوو سەربگرێت، لە هەرشوێنێكیش كوردستان و كورد پێویستی بەپەكەكە هەبێت لەو شوێنە رووبەڕووبەڕووی دوژمن دەبێتەوە.

وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە داوای لەلایەنە سیاسیەكانی كوردستانیش كرد لەسیاسەتی توركیاو شەڕی كورد بە كورد دوربكەونەوە و هاوكاری دوژمن نەكەن نەكەونە پێش سوپای داگیركەران بۆ ناو خاكی هەرێم، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەرێمی كوردستان وەك هەمووجارەكان یەك ریزی كورد رەتدەكاتەوە.

زاگرۆس هیوا باسی لەوەشكرد، پارتی چۆن ساڵی 1996 سوپای داگیركەری بەعسی هێنا بۆ سەرهەرێمی كوردستان، ئێستاش دەیەوێت هاوكاری سوپای توركیا بكاتە و بیهێنێتە سەر خاكی هەرێم ئەو هەنگاوەش لەداهاتوودا بەزیانی پارتی و هەرێمی كوردستان و سەروەری خاكی عێراقیش دەشكێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا