هۆکارەکانی جێگیر بوونی کێشی لەش

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کەس کێشیان جێگیرە ناتوانن کە کێشیان دابەزێنن، هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ کۆنترۆڵ کرندی کێشیان بەڵام ڕەنگە هەندێک ڕێگەی هەڵە بگرنە بەر لێرەدا چەند هۆکارێکی جێگیر بوونی کێشتان بۆ ڕوون دەکەینەوە کە ڕەنگە یارمەتیدان بدات بۆ پەیڕەو کردنی سیستمێکی دروست

کێشی جێگیرچیە؟

هەندێک مرۆڤ بە دەست کێشی زیادەوە دەناڵێنن، هەرچەند هەوڵ دەدەن ناتوانن کە ڕێژەیەکی باش لە کێشیان دابەزێنن، سەرەڕای ڕێجیم کردن و پەیڕەو کردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، زانایان ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە پێویستە بە پێی جۆری جەستەت جۆری سیستمی خۆراک پەیڕەو بکەیت و نابێت ڕاستەوخۆ هەرەمەکی دوای سیستمێکی باو بکەویت.

هۆکارەکانی جێگیر بوونی کێش

١-دابەزاندنی کێش و تێبینی نەکردن
ڕەنگە تۆ کێشت دابەزێنیت، بەڵام تێبینی ئەوە نەکەیت ئەو کێشەی لە دەستت داوە ماسولکەیە یاخود چەوری، چونکە هەندێک کات جەستە پێویستی بە لە دەست دانی چەوریە

٢-هۆشیاری دەربارەی خواردن
هۆشیاری هۆکارێکی گرنگە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێش دابەزێنن، چونکە هەندێک کەس ڕێژەی ئەو خواردنە دیاری ناکەن کە بەردەوام دووبارەی دەکەنەو، لێکۆڵینەوەکان وا دەردەخەن کە گرنگیدان بە سیستمی خۆراکی دیاری کردنی جۆری خواردن هۆکارێکی گرنگە بۆ جێگیر بوونی کێش

٣-بەکارنەهێنانی پرۆتینی پێویست
پرۆتین هۆکارێکی گرنگە بۆ لە دەست دانی کێش، چونکە خۆراک شیدەکاتەوە و کاریگەری لەسەر ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان هەیە

٤-وەرزش کردن بەبێ ڕێجیم
یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی جێگیر بوونی کێش، وەرزش کردنەو گرنگی نەدانە بە سیستمی خۆراکی تەندروست، ئەگر بتەوێت کێشت دابەزێت پێویستە هاوسەنگی لە نێوانیان دا ڕاگریت

٥-خواردنەوە شیرینەکان
بەردەوام بەکارهێنانی خواردنەوە شیرینەکان هۆکارن بۆ زیادبوونی کێش، یاخود جێگیر بوونی کێشی لەش چونکە وزەیەکی تەواو بە جەستە دەبەخشن ئارەزووی خواردنەوەیان دەکرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا