ئامێرێک لە مەترسی کۆرۆنا ڕزگارت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دابەزینی ڕێژەی ئۆکسیجینە لە خوێندا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر کەسی نەخۆش، لە بەریتانیا ئامێرێک بە نرخی ٢٠جونیەی ئیستەرلینی(پاوەن) دروست کراوە کە دەتوانێت لە مەترسیکانی کۆرۆنا دوورت بخاتەوە

هەندێک کەس لە دوای خراپ بوونی دۆخی تەندروستیان دەچنە نەخۆشخانە، ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر تەندروستی و وەرگرتنی چارەسەر کاریگەری ئەوتۆی نابێت

ئەم ئامێرە یارمەتی توشبووانی کۆرۆنا دەدات

لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە، کەسانی توشبوو لە ماڵەوە دەتوانن چاودێری ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا بکەن، پزیشکانیش جەخت دەکەنەوە لەوەی کە هەرکەسێک پێویستی بە دانەیەک هەیە، بە تایبەت ئەگەر بە سەختی توشی کۆرۆنا بوبێتن

ڕێژەی ئاسایی بۆ بوونی ئۆکسجین لە خوێندا لە ٪٩٥ بۆ لە ٪١٠٠ ، ئامێرەکە لەسەر پەنجە جێگیر دەکرێت و ڕێژەی ئۆکسجینی خوێنت بۆ دیاری دەکات، ئەگەر هەستت بە دابەزینی ڕێژەکەی کرد پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانە بکەیت یاخود بانگی فریاگوزاری بکەیت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا