وەزیری بەرگری توركیا بۆ هاتە هەولێر؟

چەند رۆژی رابردوو خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا وەك خۆیان دەڵێن هاتە شیمالی عیراق و چاوی بەسێكوچكەی بنەماڵەی بارزانی (مسعود،مەسرور ،نێچیرڤان) كەوت ،ئەگەرچی سێكوچكەی بارزان ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ كەس ئاشكرانەكرد،بەڵام هەموومان دەزانین وەزیری بەرگری توركیا.لەبەرخاتری چاوی ڕەشی كورد نەهات بوو،بەڵكو بۆئەوە هات بوو پرسە خەسوانەیەك بەسێكوچكەی بارزان بكات،بۆئەوەی هاوكارو رێبەرایەتی توركیا بكەن بۆلێدان لەپەكەكەو ئامانجە گڵاوەكانیان ، هاتنی خلوسی بەتەنیا بۆ لەناوبردنی پەكەكەنییە،چونكەتوركیا باش دەزانێت پەكەكە لەناوناچێت و لەساڵی 1984دەیان جار ئەمەی تاقیكردۆتەوەو فەشەلی هێناوە،بۆیە هاتنی سوپای داگیركەری تورك بۆ ئەم ئامانجەی خوارەوەیە.
یەكەم: توركیا دەیەوێت بەناوی لێدان لەپەكەكە چەندین بارەگای تری سەربازی لەهەولێرو دهۆك دروست بكات و دەست بەسەر باشووری كوردستان و زۆنی زەرد دابگرێت،لەبەرامبەریشدا دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بپارێزێت.
دووەم:فەشەل هێنان بە پرۆژەی لامەركەزیەت ،كەیەكێتی و زۆنی سەوزی داوای دەكات.
سێیەم:تەسلیم نەكردنی نەوت بەبەغدا و رێكنەوتی هەولێر لەگەڵ بەغدا،هەربۆیەش دوای سەردانەكەی وەزیری بەرگری توركیا ،مەسرور بارزانی لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری كونسڵخانەكان وتی”نەوت رادەستی بەغدا ناكەین”.
رەنگە پرسیاری ئەوەبكەن ئەی یەكێتی و زۆنی سەوز پلانی چییە؟ وەڵامەكە ئەوەیە یەكێتی و زۆنی سەوز هیچ پلانێكیان نییە،بەڵام لەهەموو حاڵەتێكدا باشترین چارەسەر رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا.
چوارەم:دواجار ئێرانیش دەستەو ئەژنۆ دانانیشێت و ئەویش جولە بەهێزەكانی دەكات و لەزۆنی سەوز هێزی سەربازی داخیل خاكی كوردستان دەكات.
بەكورتی ئەوەی دەكرێت خیانەتە لەنیشتیمانێك تەنیا لەپێناو مانەوەی بنەماڵەیەك.
هێمن مامەند

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا