پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌سه‌ر دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا هاته‌ده‌نگ.
سیستانی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، “جارێكی دیكه تیرۆرسته دڕنده‌كان گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ‌تاوانیان به دوو ته‌قینه‌وه له گۆڕه‌پانی ته‌یران له به‌غدای ئازیز كرد ئامانج”.
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ده‌شڵێت، دیمه‌نه‌كان ئازاربه‌خشن و هه‌ر ویژدانێكی زیندوو ئازارده‌ده‌ن.
عه‌لی سیستانی داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانی دوژمنان دژی گه‌ڵی مه‌زڵوومی عێراق كه ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كێشه‌ی جۆراوجۆره‌وه.
دوو ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه گۆڕه‌پانی ته‌یرانی له‌شاری به‌غدا هه‌ژاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش ڕایگه‌یاند، تا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 32 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه كوژراون، هاوكات زیاتر له 90 كه‌سیش بریندار بوون.