پێکهاتەی سروشتی بۆ پاککردنەوە

پۆڵەتیک پرێس

زۆر پێکهاتە و ماددە هەن بۆ پاککردنەوەی کەل و پەلەکانی ناو ماڵ، بەڵام زیانیان هەیە بۆ سەر تەندروستی ، بۆیە دەتوانیت خۆت لە مەڵەوە چەند پێکهاتەیەکی تەندروست دروست بکەیت

پێکهاتەکان

یەکەم- سۆدە
-دەتوانیت سۆدە لەگەڵ سرکە تێکەڵ بکەیت بۆ لێکردنەوەی چەوری
-دەتوانیت سۆدە بۆ پاککردنەوەی کانزاکان بەکار بهێنیت بەڵام باشترە سەرەتا تاقی بکرێتەوە، هەندێک جار ڕەنگەکەی تێک دەدات
-دەتوانیت کوپێک سودە، لە بەفرگرەکەتدا یاخود، ئامێری ساردکەرەوەی ماڵەوە دابنێت بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆش
-دەتوانیت سۆدە بەکار بهێنیت بۆ لێکردنەوەی پەڵەی چەور و پیسی سەر فەرش

دووەم-سرکەو ئاوی لیمۆ

دەتوانیت سرکەی سێو و ئاوی لیمۆ بۆ زۆر مەبەست بەکار بهێنیت، وەک شتن و پاککردنەوەی قاپەکان یاخود کاشی گەرماو


سێیەم-زەیتی سروشتی

دەتوانیت زەیتی سروشتی بەکاربهێنیت بۆ، داخستنی ئاسانی دەرگاکان، سڕینەوەی هەندێک شت کە بریقەی پێ دەبەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا