پڕۆژەی لامەركەزی بەڕێوەبردن و دارایی _ بۆچی؟

لامەركەزی پڕۆژەیەكی سەردەمیانەو پێشكەوتوانەیە لەزۆربەی وڵاتە پێشكەوتوەكانی دنیا پیادە كراوە بۆ بەڕێوەبردنی ئیداری و دارایی و شۆڕبونەوەی دەسەڵاتەكان بۆ خوارەوە لامەركەزی پڕۆژەیەكی دیموكراسی و بەدامەزراوەیی كردنی وڵاتەو وڵات بەرەو پێشەوە دەبات گەندەڵی كەم دەكاتەوەو ڕۆتین ناهێڵێت ژێرخانی ئابوری دەژێنێتەوە , كاروباری هاوڵاتیان باشترو چاكتر ڕێكدەخات هاوكار دەبێت بۆ دەسەڵاتی ناوەند كە بتوانێ ئەركو دەسەڵاتەكانی خۆی باشتر بەڕێوە ببات سەرقاڵی ئەركە لاوەكیەكان نەبێت كە ئەركی ئیدارە خۆجێییەكانە بەڕێوەی بەرن .

پڕۆژەكەی ی . ن . ك لەلایەن بەشی یاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتیوە ئامادە كراوە دوای شەنوكەو كردنی هەڤاڵانی بەڕێزان هاوسەرۆكان پەسەندیان كردووە

ئەم پڕۆژەیە بۆ هەموو پارێزگاكانی هەرێمە تەنها بۆ پارێزگای سلێمانی نیە لە 11 ماددە پێكهاتووە پڕۆژەیەكی تێروتەسەلە لە سودوقازانجی بەڕێوەبردنی ئیداری و دارایی هەرێمی كوردستانە هەرێم بەرەو پێشەوە دەبات هەرێم بەدامەزراوەیی دەكات لەڕوی ئیداریو دارایی و ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان داهاتی پارێزگاكان دیاری دەكات و ئەو داهاتە دەچێتە خزمەتی هاوڵاتیانی پارێزگاكان لەسەرجەم بوارەكاندا ئەوەی پێویستە دەچێتەوە بۆ خەزێنەی ناوەند لە وەزارەتی دارایی

بەداخەوە هەندێ لایەن بەتایبەت پ.د.ك پێی وایە ئەم پڕۆژەیە ووڵات بەرەو دوو هەرێمی دەبات ئەمە هەڵە تێگەشتنە ئەبێت پارتی باشتر لەم پڕۆژەیە تێبگات و بەرجەستەی بكات بۆ خزمەتی هەرێمی كوردستان و ڕزگاربوون لە زۆری قەیرانی چارەسەر نەكراو كە هەرێمی گیرۆدە كردووە و بێ چارەسەر ماەوەتەوە لەبەرنامەی كابینەی (9) ی حكومەت ئاماژەی بەئەنجامدانی لامەركەزی داوە , پێویستە بە ئەنجامی بگەیەنێ لە بەڕێوەبردنی حوكمڕانی سەردەمیانە حكومەتی ناوەند دەبێت كۆمەڵێك دەسەڵاتی بنەڕەتی هەبێت ناوەند دەسەڵاتی بەرگری و دەرەوەو گەشەی گشتی بەدەستەوە بێت پلاندانانی گشتی و ڕێكخستنی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئەو كارانەی بەپیًی یاسا ئەركی ناوەندە پڕۆژەی لامەركەزی بەشێكی كاریگەرە لەچاكسازی ئەوكاتە دەبێت ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگارو ئەنجومەنی قەزاو ناحیەكان و شارەوانی لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە بێت

دەبێت كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەو ڕاستیە تێبگەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دژی دوو ئیدارەییە هەرێمێكی یەكو یەكگرتوی دەوێت بەڕێوەبردنێكی بەهێزی دەوێت لەسەر بنەمای لامەركەزی بەڕێوەبردن و دارایی هەرگیزاو هەرگیز ئەمە دابەشكردن و لێكترازاندن نیە بەڵكو ئەم پڕۆژەیە هەرێم بەرەو پێشەوە دەبات حكومڕانیەكی نوێو سەردەمیانە بۆ هەرێم دێنێتە كایەوە

ی.ن.ك لەپێش ڕاپەڕینەوە پێش دروست بونی حكومەتی هەرێم بڕوای وابوە هەركاتێ حوكمڕانی كوردەواری لە كوردستان پێكهێنرا دەبێت ویلایەتەكان دەسەڵاتی لامەركەزی هەبێت دەسەڵاتی ویلایەتەكان دیاری بكرێ

خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆك مام جلال لەساڵی 1988 لە گەرمەی ئەنفال و بێهیوایدا لە گەلەكۆمەكەیەكی نێودەوڵتیدا دژی كورد لە دیمانەیەكدا لەگەڵ هەڤاڵ كاك عمر شێخ موس , ئاماژەی بە لامەركەزی داوە .

لە نامیلكەی ڕامانی مام لاپەرەی (99)بۆ (100) ئەم ئاماژەیە بە ڕون و ئاشكراو شیكراوەیی دەبینی ئەوە بڕوای تەواوی بنەڕەتی ی.ن.ك لەسەر دامەزراوەی لامەركەزی بۆ هەرێمی كوردستان لە زاری سەركردەی گەورەی كورد و سكرتێری پێشووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوای كۆنگرەی چوار یەكێتی باشتر لە جاران بۆتە ڕێبواری ڕێبازە پیرۆزەكەی هەڤاڵی نەمر و هەمیشە زیندو سەرۆك ( مام جەلال ) ..

هەڤاڵانی بەڕێز هاوسەرۆكانی یەكێتیی نبشتیمانیی كوردستان هەمان ڕێچكە و ڕێبازیان گرتۆتە بەر بۆ لامەركەزی بەڕێوەبردن و – دارایی هەرێم..

عەبدوڵڵا حاجی سەعید

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا