ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر 13 كیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت

پۆڵەتیك پرێس

ئاسایشی سلێمانی باندێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیردەكات كە بەنیاز بوون بڕی 13 كیلۆ تلیاك رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بكەن.

عمیدی مافپەروەر پشتیوان بەهادین بەڕێوبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو باندەی دەستگیركراون بڕی زیاتر لە 13 كلیۆ مادەی هۆشبەریان لەجۆی تلیاك پێبووە كە لەناو ئامێری بەرزكەرەوەی ئۆتۆمبێلدا هەڵیانگرتووە و بەنیاز بوون بەشێوەی قاچاخ بینێرنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی لەباندەكەدا بوون تەمەنیان لە سەرو ‌25 ساڵەوەیە و بەفەرمانی دادوەر راگیراون و هەندێكیشیان تائێستا دەستگیرنەكراون.

وتیشی، “دوای رێكارە یاساییەكان تەواوی ماددەكە لەناو دەبرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا