پۆله‌تیك سپۆرت
چه‌ندین جارێك ره‌خنه‌ی تووند له‌شێوه یاریی زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گیراوه، به تایبه‌تی له‌وه‌ی ناتوانێت یاریزانانی لاو به باشی په‌روه‌رده بكات و سوود له لایه‌نی شاراوه‌یان وه‌ربگرێت.
زێدان جگه له‌وه‌ی هه‌میشه یاریكه‌ری ئاماده‌ی له ریاڵ مه‌درید له به‌رده‌ستدا بووه، به‌ڵام هه‌میشه كه‌لله ره‌قیش ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاستیان باش نییه و كه‌چی به‌شێوزای سه‌ره‌كی یاریان پێده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا به‌رده‌وام ره‌خنه له ئاست و بیكردنه‌وه‌ی زێدان ده‌گرێت و رۆژانه ده‌یه‌وێت هه‌ڵه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره بۆ خوێنه‌رانی به‌یان بكات، كه ئه‌مجاره به شه‌ش خاڵ ئاوا باسی خراپی ئه‌دای زێدانی راهێنه‌ری ریاڵ ده‌كات.
هەڵە دیارەکانی زینەدین زیدان:
1 – پشت نەبەستن بە یاریزانان بە نۆرە .
2 – نەبوونی متمانەی بە یاریزانانی گەنج .
3. شێوەی یاریکردنی زۆر ئاساییە.
4. گۆڕانکاری درەنگ دەکات لە زۆربەی یارییەکاندا.
5 – نەبوونی جدیەت و لەدەستدانی تەرکیز بەرامبەر یانە بچووکەکان .
6- دەبێت پەرە بە بەرگری و هێرشبەران زیاتر بدات.