پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و یاریی جامی سۆپه‌ری وڵاتی ئیتاڵیا له‌نێوان هه‌ردوو یانه یۆڤانتۆس و ناپۆلی له‌سه‌ر یاریگای مابی به‌رێوه‌چوو، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه توانای یاریكه‌ره‌كانی یوڤی بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه باشتربوو.
هه‌رچه‌نده گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورانی بیانكۆنێری بوو. سه‌ره‌تا رۆناڵدۆ گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی هێنا، دواتر له خوله‌كه‌كانی كۆتای مۆرتا گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد‌و یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی (2به0) له ناپۆلی برده‌وه و بوونه پاڵه‌وانی جامی سپۆری ئیتاڵی بۆ جاری نۆیه‌كه‌م.
دوای یارییه‌كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ وتی:
یارییەکە زۆر قورس بوو، یاریگەیەکی زۆر خراپ بوو و یارییەکە زەحمەت بوو.
هه‌ر له‌م یارییه‌دا ئه‌ندریا پیرلۆی راهێنه‌ری یوڤی توانی وه‌ك راهێنه‌ر یه‌كه‌م جام بۆ تیپه‌كه‌ی بباته‌وه و رۆنالدۆش ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یاند (760) گۆڵ و بووه گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ له جیهاندا.
هه‌وراز كاوه