مالیكی باس لە كەمبونەوەی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران لەعێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، جیاواز لە ئیدارەی ترەمپ هاتنی بایدن دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گرژییەكانی هەریەكە لە ئەمریكاو عێراق كەمدەكاتەوە.

نوری مالكی لە كۆبونەوەی لەگەڵ ستیڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، دژی هەرجۆرە دەستێوەردانێكی دەرەكین كە بیەوێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی گشتی عێراق بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاتنی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بەسەرۆكایەتی جۆ بایدن كۆتایی بە قەیرانەكان دەهێنێت و رێژەی گرژیی و ململانێكانی هەریەكە لە ئەمەریكا و ئێران لە عێراق كەمدەكاتەوە.

لەماوەی رابردودا بەردەوام گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئەمریكاو گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە عێراق روویاندا، بەوهۆیەوە بەشێك لە بەرپرسانی عێراقی داوایان لە هەردولا كرد رێز لە سەروەری خاكی عێراق بگرن و ململانێكانیان كۆتای پێبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا