بایدن ژمارەیەك بڕیاری ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دوای دەستبەكاربوونی لەكۆشكی سپی كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی 17 بڕیاری پێشووی ترەمپ دەكات، لەوانەش بڕیاری تایبەت بەبابەتی كۆچ و كەشوهەوا.

یەكێك لەیاریدەدەرانی جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمەریكا رایگەیاندووە، بایدن بڕیاریداوە 17 بڕیاری پێشووی ترەمپ هەڵبوەشێنێتەوە كە لە سیاسەتی كەشوهەوا، كۆچ و ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان دەبیننەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕیارانەی بایدن بەنیازە هەڵیان بوەشێنێتەوە بریتین لە بڕیاری قەدەغەكردنی كۆچكردنی هاوڵاتیانی ژمارەیەك دەوڵەت، كە هەندێكیان وڵاتانی ئیسلامی بوون بۆ ئەمریكا.

بڕیارێكی دیكەش گەڕانەوەی ئەمریكایە بۆ رێككەوتننامەی كەشوهەوای پاریس و رێكخراوی تەندروستی جیهانی و چەند فەرمانێكی تری پەیوەست بە پەتای كۆرۆناو گۆڕانی كەشوهەوایە.

دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا سەركەوتنی گەورەی بەسەر دۆناڵد ترەمپ بەدەستهێنا، بڕیارە رۆژی چوار شەمە 20ی كانونی دووەم جۆ بایدن وەك 46 هەمین سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا