پۆڵەتیک پرێس
پێگەی یوتیوب ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، لەو ئێوارەیەی سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆ بایدن دەست بەکار بوو، بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بلۆک کردنی ئەژماری یوتیوبی سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ ی درێژ کردەوە
هەفتەی ڕابردوو پێگەی یوتیوب ئەژماری دۆناڵد ترەنپی بلۆک کرد، بە بیانوی پێشێل کردنی سیاسەتی پێگەکە و هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرش کردنە سەر بینای کاپیتاڵی ئەمریکا
ئەمە لە کاتێک دایە کە ئەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپ، لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە یەکجاری داخرا بە هۆی هاندانی بۆ توندوتیژی