ڕێگاکانی کەم کردنەوەی ئازاری لە دایک بوون بە سروشتی

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خانمان، ترسیان هەیە لەوەی کە بە شێوەی سروشتی مناڵیان ببێت، بە هۆی ئەو ئازارەی کە هەستی پێدەکەن، بەڵام چەندین ڕێگای بەسود هەیە کە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار لە وکاتەداو، زوو چاک بوونەوە دوای لە مناڵ بوونەکە

ڕێگاکان بریتین لە

١-ئەنجام دانی چالاکی
زۆربەی خانمان لە کاتی مناڵ بوون دا دادەنیشن و هیچ ناکەن ئەمەش کارێکی هەڵەیە، پێویستە چەند چالاکیەک ئەنجام بدەن بۆ ئەوە کەمێک ئازارەکەیانلە بیر بکەن و جەستەیان چالاک بێت، لە سترێس دوور بکەونەوە، وەک پیاسە کردن

٢-دانیشتن لە ئاودا
دانیشتن لە ئاوێکی گەرم و خاوێن دا، یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولکەکان دەدات دەبێتە ئارامبەخشێکی سروشتی بۆ دایکەکە، هیچ مەترسیەکی لەسەر منداڵەکە نابێت

٣-تەکنیکی پشوو هەناسە دان
لەو کاتەی کە خانمان ئازاری پێش مناڵ بوونیان هەیە، دەتوانن لە ڕێگەی سەیرکردنی سروشت یاخود گوێگرتن لە موزیک دانیشتن لە شوێنی ئارام کەمێک لە ئازارەکەیان کەم بکەنەوە

٤-بەکارهێنانی زەیتی گوڵ و بۆن خۆش
بەکارهێنانی زەیتی گوڵ یاخود زەیتی لاڤیندەر چارەسەرێکی باشە بۆ کەم کردنەوەی سترێس و ئازار، بە تایبەت ئەگەر مەساجی پێ بکەیت

٥-گفتۆگۆ کردن لەگەڵ کەسە نزیکەکانت
پێویستە خانمانی دووگیان لە کاتی لە دایک بوونی مناڵەکەیاندا، بە تەنیا نەبن تاوەکو نەترسن دەبێت کەسە نزیکەکان قسەیان بۆ بکەم تا بتوانن هێوریان بکەنەوەو نەترسن

٦-گەرماوی گەرم
خانمان دەتوانن پێش لە دایک بوونی مناڵەکەیان گەرماوێکی گەرم بکەن، یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆیان هەست بە ئاسودەیی دەکەن چونکە ئاوی گەرم یارمەتی خوێنبەرەکانی لەش دەدات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا