هه‌واڵێكی ناخۆش له‌ ئیداره‌ی بایدنه‌وه‌ بۆ ئێران و سعودییه‌

ئەم بابەتە 1565 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئیداره‌ی جۆ بایدن بۆچوونی ئیداره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی سعودییه‌ و ئێران ئاشكراكرد.

له‌میانی دانیشتنی كۆنگرێس بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بلینكن وتی، ئیداره‌ی بایدن كارده‌كات بۆ ڕاگرتنی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ سعودییه‌ له‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن.

ئه‌نتۆنی بلینكن ده‌شڵێت “بینیمان كه‌ یه‌مه‌ن چۆن بووه‌ته‌ خراپترین قه‌یرانی مرۆیی له‌ جیهاندا”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن باسی له‌بڕیاری دانانی حوسیه‌كان له‌ لیستی تیرۆر كرد و وتی، پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌دا ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئیداره‌ی بایدن به‌رامبه‌ر ئێران بلینكن باسی له‌وه‌كرد، هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیه‌وه‌، ده‌بێت به‌به‌شداری وڵاتانی كه‌نداو و ئێسرائیل بێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئیداره‌ی بایدن جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی، ده‌بێت موشه‌كه‌ بالیستیه‌كانی ئێران به‌شێك بێت له‌ دانوستان و ڕێككه‌وتنی ئه‌مریكا و ئێران.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌ڤرێل هینز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، “ئێمه‌ زۆر دوورین له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ پابه‌ندبوون به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک