سودەكانی ئاوی برنج

پۆڵەتیك پرێس

ئاوی برنج یەكێكە لە پێكهاتە سروشتییەكان و گرنگییەكی زۆری بۆ پێست و قژ و بابەتی جوانكاری هەیە.
چەند سودێكی ئاوی برنج.

یارمەتی گەشەی پێست دەدات و پارێزگاری لە نەرمكردن و بریقەداركردنی دەكات،چەندین ڤیتامین و كانزای تێدایە ڕێگری لە دروستبوونی پەڵەی پێست دەكات،ترشی فیرۆلیكی تێدایە دژە ئۆكسانە و گرنگییەكی زۆری بۆ پێست و قژ هەیە،ئاوی برنج دژی هەوكردنی پێستە و لە نەخۆشی ئەكزیما و زیپكە و سوربوونەوە دەیپارێزێت و ڕێگری لە چرچبونی پێست دەكات.

شێوازی بەكارهێنانی،حەمامكردن بە ئاوی برنج ڕۆژانە بۆ ماوەی 15 خولەك،یان پارچەیەك لۆكە بە ئاوی برنج تەڕدەكەیت و بەكاریدەهێنیت بۆ پێست و 10 خولەك دایدەنێیت و پاشان بە ئاو دەیشۆیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا