گەنجێکی ژاپۆنی خۆی دەدات بە کرێ

پۆڵەتیک پرێس

شوجی مۆریمۆتۆی تەمەن ٣٧ ساڵ، لە سەر هێڵی ئینتەرنێت بڵاوی کردەوە کە خۆی دەدا بە کرێ

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵآوی کردەوە، گەنجێکی ژاپۆنی خۆی دەدات بەکرێ بەبێ ئەوەی هیچ کارێک بۆ بەرامبەرەکەی بکات، لە بەرامبەردا ٩٥ دۆلار وەردەگرێت لەگەڵ خەرجی گەشتێک، تەنها دەخوات و دەخواتەوەو وەڵامی خاوەنەکەی دەداتەوە.

مۆریمۆتۆ لە ساڵی ٢٠١٨دا تویتێکی لە ئەژماری تویتەرەکەی بڵاو کردەوە نوسیبووی “خۆم دەدەم بە کرێ بەڵآم بەبێ ئەوەی کارێک ئەنجام بدەم، قورسە بەتنها برۆیت بۆ شوێنێک، پێویستت بەوەیە کەسێک جێگەت بۆ بگرێت، ناتوانم هیچ شتێک بکەم جگە لە کاری ئاسان”، سەرەتا مۆریمۆتۆ ئەم خزمەتگوزاریەی بەبێ بەرامبە پێشکەش دەکرد، بەڵام دواتر دەڵێت کە ژمارەی کڕیارەکانم زۆر بووەو کاتی زۆرم لێ ئەبەن، لە سەرەتادا ژمارەی کڕیارەکانم گەیشتۆتە ٣٠٠٠ کەس

مۆریمۆتۆ دەڵێت خەڵک بە هۆکاری جیاواز بە کرێم دەگرن، وەک نان خواردنی نانی نیوەڕۆ و گرتنی وێنەیەک بۆ ئینستاگرام، گرتنی پەپولەی باخچەکان، زۆر کاریتر، مۆریمۆتۆ خێزاندارە، خاوەنی بڕوانامەی زانکۆیە دەڵێت تەنها بۆ کەم کردنەوەی هەستی تەنهایی بەرامبەر ئەم کارە دەکەم، دوای ناسینی لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ٢٧٠هەزار لایەنگری لە تویتەر بەدەست هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا