هەشت نیشانە دەریدەخات هاوسەرەکەت خیانەتت لێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

زۆر نیشانە هەن کە دەتوانیت بە هۆیانەوە، بزانیت کە ئایا هاوسەرەکەت خیانەتت لێدەکات یاخود نا بەڵام هەموو کەس هەڵە دەکاو دەکرێت شتێک هەندێک کات خیانەت کردن هۆکارێکی هەبێت، بۆیە پێویستە تا دەتوانن هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکان بدەن
نیشانەکان بریتین لە

١-بەکارهێنانی مۆبایل
ئەگەر تێبینیت کرد، هاوسەرەکەت زیاتر لە جاران مۆبایل بەکار دەهێنێت، تۆ پشت گوێ دەخات دەکرێ گومان بکەیت کە خیانەتت لێ بکا

٢-درەنگ کەوتن لە کار
ئەگەر هاوسەرەکەت، ڕۆژانە لە کاتی خۆیدا لە کار گەڕایەوە بەڵام دوای ماوەیەک زووزوو درەنگ کەوت بۆ ماڵەوە، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی خیانەتت لێ بکا

٣-گۆڕانکاری لە خۆشتن
ئەگەر هاوسەرەکەت لە کاتی گەڕانەوەی، ڕاستەوخۆ ویستی خۆی بشوات بەڵآم هیچ هۆکارێک نەبوو پێشتر خۆی شتبوو، دەکرێت بیەوێیت نیشانەیەک یاخود بۆنێک لابەرێت

٤-کەم کردنەوەی پەیوەندی سێکسی
ڕەنگە ئەگەر لە ڕووی سێکسیەوە نەتوانی ئارەزووەکانی هاوسەرەکەت پڕبکەیتەوە، هەوڵ بدات لە لایەکی دیکە پڕی بکاتەوە

الخيانة الزوجية
٥-گۆڕانکاری لە پەیوەندیەکەتان دا

سارد بوونەوەو نەمانی بایەخ پێدان و زوو توڕە بوون لەوانەیە، هۆکاربێت بۆ ئەوەی کەسێکیتر لە ژیانی هاوسەرەکەتدا هەبێت

٦-گرنگیپێدانێکی ڕووکەش
ئەگەر هاوسەرەکەت بە ڕووکەش زۆر گرنگی پێدای لەبەر چاوی کەسی دیکە، ڕەنگە کەسێک هەبێ و بیەوێ ڕازی بکات و باشی خۆی نیشان بدات

الخيانة الزوجية
٧-گۆڕانی لە ناکاو
ئەگەر هاوسەرەکەت کەسێکی ڕاستگۆ بوو بەڵام، لە ناکاو بەهانەی بۆ کارەکانی هێنایەوە یاخود هەندێک شتی شاردەوە دەکرێت نیشانە بێت بۆ خیانەت

٨-خۆ بە دوور گرتن لە هاوڕێ و خێزان
ئەگەر پێشتر هاوسەرەکەت لەگەڵ خێزانەکەی و هاورێکانی زۆر کۆمەڵایەتی بوو بەڵام ، لە ناکاو دوورکەوتەوە گۆشەگیر بوو دەکرێت نیشانە بێت بۆ ئەوەی کەسێکی تازە لە ژیانیدا هەبێت بیەوێت کاتەکانی بدات بە ئەو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا