کێشەکانی تەمەنی هەرزەکاری

پۆڵەتیک پرێس

بە هۆی پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەکانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هەرزەکار ڕۆژانە توشی کێشە دەبن، کێشەکان جۆراو جۆرن بە پێی سەردەمی ئێستا دەگۆڕێت، یەکێک لە کێشەکان گۆڕانکارییە لە پەیوەندییەکان هەرزەکاران لە ئێستادا ناتوانن پەیوەندیەکی تەندروست لەگەڵ یەک دروست بکەن، چەندەها جۆریتریش کە بریتین لە

١-خەمۆکی، لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە دا دەرکەوتووە، کە ژمارەیەکی زۆر لە هەرزەکاران توشی خەمۆکی دەبن، پسپۆڕانی بواری دەروونیش تەکنەلۆجیا بە هۆکاری سەرەکی دەزانن، بەسەر بردنی کاتێکی زۆر لەگەڵ ئامێر ئەلیکترۆنیەکان، دەکرێت خەمۆکی چارەسەر بکرێت بەڵام پێویستی با یارمەتیدان هەیە لە لایەن دەوروبەر


٢-گۆشەگیری، بەهۆی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرزەکاران توشی گۆشەگیری دەبن، هەوڵدەدەن ئەو کێشانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان توشیان دەبێت بیشارنەوە لە ناخی خۆیاندا، هەمیشە هەوڵی تەنهایی دەدەن


٣-قەڵەوی، بە گوێرەی توێژینەوەکان لە ٪٢٠ ی ئەو کەسانەی تەمەنیان، لە نێوان ١٢ بۆ ١٩ ساڵیدایە کێشی زیادیان زۆرە، بەهۆی جوڵەی کەم و خواردنی ژەمە خێراکان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و چەوری خوێن


٤-کێشەی خوێندن، ئامارەکان دەریدەخەن کە ساڵانە بە ڕێژەی لە ٪٥ هەرزەکاران، واز لە خوێندن دەهێنن ئەمەش بە هۆی ئەوەی هەست دەکەن پەستانێکی زۆریان لەسەرە، پێیان وایە ئەگەر زووتر بچنە کارێکەوە یاخود شوێنێکی تر لایەنی دەروونیان باشتر دەبێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا