ئێران وەڵامی فەرەنسا دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو چەكانەی فەرەنسا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپی دەیدەن بە سعودییە، بۆ شێواندنی ناوچەكەیە و كوشتنی منداڵانی یەمەنی بەكاردەهێنرێت.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا نووسیویەتی، رێبەرانی سێ وڵاتی ئەوروپایی هیچ كارێكیان بۆ پاراستنی رێككەوتنی ناوەكی نەكردووە.

لە وەڵامی هاوتا فەرەنسییەكەشیدا دەڵێت، “لە سەردەمی ئێوەدا فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی بە سعودییە دەستیپێكردووە، دەس لە قسەی پڕوپووچ بەرانبەر ئێران هەڵگرن”.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەكانیدا ئەوەی خستە روو، ئەمە ئێوەن كە ناوچەكەتان شێواندووە دەست هەڵگرن لە پاراستنی تاوانبارێك كە ڕەخنەگرانی خۆیان لەت و پەت دەكەن و چەكەكانی ئێوە بۆ كوشتنی منداڵانی یەمەنی بەكاردێنن.

ئەو وتانەی زەریف دوای ئەوە دێت، پێشتر جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێرانی بە مەترسیدار ناوبرد و داوایكرد، پرسی مووشەكی بالیستی و تێكدادانی سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ لەلایەن تارانەوە بخرێتە چوارچێوەی دانووستانەكانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا