بەرهەم ساڵح سامانەكەی ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس:
دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سامانەكەی بۆ ساڵی 2021 ئاشكراكردووە.

دەستەكە راشیگەیاند، بەرهەم ساڵح بە پڕكردنەوەی فۆڕمی دەستەی نەزاهەی عێراقی سامانەكەی بۆ ئەمساڵ ئاشكراكردووە.

دەستەی نەزاهە بەم دوایانە فڕۆمی ئاشكراكردنی سامانی بۆ بەرپرسانی عێراقی ناردووەو بڕیارە هەموو بەرپرسان سامانەكانیان ئاشكرابكەن.

پێشتریش مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەرێگەی فۆڕمێكەوە سامانەكەی بۆ دەستەی نەزاهەی عێراق ئاشكراكردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا