چارەسەری لاوازی سێکسی لە پیاواندا

پۆڵەتیک پرێس

تەمەن کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی سێکسی، هەندێک گۆڕانکاری لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵیدا لە پیاوان دا ڕوودەدەن، کە ڕەنگە ببێتە هۆی لاوازی سێکسی بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندروستیان بن.

گۆڕانکاری سێکسی لە دوای تەمەنی٤٠ ساڵی

١-کەمبوونەوی پیتاندن، دابەزینی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن بە ڕێژەیەکی کەم، ڕەنگە تێبینی نەکرێت بەم شێوەیە پیاوان هەست دەکەن کە ئارەزووی سێکسیان بەرەو کەمبوونەوە ڕۆیشتووە

٢-کەمبوونەوەی توانای سێکس کردن، دەکرێت لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی پیاوان کەمتر توانای سێکس کردنیان هەبێت، ئەمەش بە هۆی هەندێک نەخۆشی وەک پەستانی خوێن، شەرکرە، نەخۆشیەکانی دڵ

٣-کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی، هەندێک لە پیاوان دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی هەست بەکەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی دەکەن، کەمتر دوروژێن ئەمەش ڕەنگە هەندێک کات بە هۆی کاریگەری پەیوەندییەکانیانەوە بێت لەگەڵ هاوسەرەکانیان

چارەسەری لاوازی سێکسی لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی

١-خۆراکی تەندروست، پەیوەندیەکی نزیک لە نێوان خۆراک و تەندروستی سێکسیدا هەیە، پێویستە پیاوان گرنگی بەو خواردنانە بدەن کە ڤایتامین و کانزاو چەوری تەندروستی تێدایە

٢-پاراستنی لەشجوانی، وەرزش کردن و بەهێز کردنی ئێسک و ماسولکەکان، یارنەتیدەرێکی باشە بۆ بەرزکردنەوەی توانای سێکس کردن

٣-باری دەروونی، پێویستە لەو شتانە دووربکەونەوە کە توشی سترێسیان دەکات، چونکە باری دەروونی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە کەمکردنەوەی پیتاندن لە پیاواندا

٤-نزیک بوونەوەی هاوسەران، پێویستە ژن و مێرد بەردەوام پاڵپشتی یەکتربن، بەردەوام بن لە سێکس کردن بۆ پاراستنی تەندروستی سێکسیان

تێبینی، لە دوای هەستکردن بە نیشانەکان پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەیت، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا