پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئەپڵ یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی بە شێوەیەکی شاراو ڕکابەری سامسۆنگ دەکات، لە ئێستادا دەستی بە کار کردووە لەسەر گۆڕینی دیزاینی ئایفۆن و دروست کردنی ئایفۆنی نوشتاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەپڵ هێشتا نمونەی تاقیکردنەوەی مۆبایلەکەشی دروست نەکردووە، وەک نمونەکانی گالاکسی و مۆتۆرۆلا، بەم گۆڕانکارییە ئەپڵ دەتوانێت مۆبایلێکی شاشە گەورەتر دروست بکات بە قەبارەیەکی بچوکتر.
لە ناوخۆی کۆمپانیاکەدا باس لە قەبارەی شاشەکان کراوە، لەوانەیە شاشەیەک هاوشێوەی ئایفۆن ١٢ و ١٢ پرۆماکس بێت، ئەپڵ بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشانی نەداوە کە حەزی لە دروست کردنی ئایفۆنی نوشتاوە بێت، هەرچەندە بە دەگمەن ئاماژە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات.