چەند پێشنیارێک بۆ دەستکارینەکردنی موچە دەخرێنەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی چەند بژاردەیەکی راگەیاندووە بۆ چارەسەرکردنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لە بودجەی ساڵی 2021.

رۆژی یەکشەممە، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە بژاردەکان ئەوەیە، یاسای تایبەت بە باجی داهات پەیڕەو بکرێت بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە بژاردەکان ئەوەیە لەبری موچەی 500 هەزار، لێبڕین لەو موچانەوە دەستپێبکات کە ملیۆنێک و 250 هەزارن یاخود ملیۆنێک و 500 هەزار.

بە وتەی جەمال کۆچەر، یەکێکی دیکە لە بژاردەکان رەتکردنەوەی ئەو خاڵەیە کە تێیدا هاتووە، رێژەیەک لە موچەی فەرمانبەران ببڕدرێت.

رۆژی شەممە، پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە دانیشتنی 35هەمینی خۆی هێنا و بڕیارە رۆژی دووشەممە، لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا