پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی جامی سۆپه‌ری ئیسپانی له دۆخێكی تایبه‌ت و پر له ركابه‌ری له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا و هه‌رێمی باسك ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌له پێشوودا هه‌ردوو یانه به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیك بلباو چه‌ندینجار له یاریی كۆتایی رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا چانسی بردنه‌وه‌ی زیاتربووه، به تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دوایی كه به‌رشه به‌هۆی میسیه‌وه ئاستی گه‌یشته لوتكه.
یاریی كۆتایی ئه‌مجاره له كاتێكدا ده‌كرێت یاریكه‌ره‌كانی بلباو باشتر ئاماده‌ن و ئه‌زموونی زیاتریان هه‌یه، به تایبه‌تی حه‌وت یاریزانی فیناڵی 2015 له تیپه‌كه‌دا ماوه كه توانیان به راهێنه‌رایه‌تی ڤالڤێری له 2015 له به‌رشه‌لۆنه ببنه‌وه، كه دواجاریش كه گه‌یشتنه یاریی كۆتایی دوو رۆژ پێش ئێستا له‌سه‌ر پشتی ریاڵ مه‌درید گه‌یشتنه ئه‌وێ، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات یارییه‌كه ته‌واو جیاواز و پر له ركابه‌ری بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه هه‌ردوو یانه 13 جار لە مێژووی خۆیاندا لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی یەکتری بونه‌ته‌وه، کە سێ جاریان لە جامی سوپەری ئیسپانی بووه، دوو جاری به‌رشه براوه و جارێك بلباو براوه بووه له ساڵی 2015.