پێوەری نوێی ئاو داهاتی حكومەتی هەرێمی كەمكردووەتەوە

بەهۆی بەستن‌و كارپێكردنی پێوەری نوێی ئاو، داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمیكردووەتەوە، لەكاتێكدا لەسەرەتا پێوەرەكە بۆ زیادكردنی داهات بەسرا.

پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی بەستن‌و كارپێكردنی پێوەری نوێی ئاو، داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمیكردووەتەوە، لەكاتێكدا لەسەرەتا پێوەرەكە بۆ زیادكردنی داهات بەسرا.

دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، پێشتر بە دوو مانگ جارێك هاووڵاتی ١٥ هەزار دیناری دەداو داهاتی حكومەتیش بۆ ئاو نۆ ملیار دینار زیاتر بوو، بەڵام دوای بەستنی پێوەری سینی رێژەكەی بۆ سەدان هەزار دینار زیادكردووە.

دابان محەمەد وتیشی: داهاتی حكومەت مانگانە ناگاتە ملیارێك دینار، ناو بەناو بۆ ترساندنی خەڵكیش سزا دەبڕێتەوە بێئەوەی هیچ ئیعتیبارێكی هەبێت، ئەو بڕە پارە زۆرەی لە وەسڵی پێوەری ئاو بۆ هاووڵاتیان دێتەوە سەیر نییە، چونكە پێشتر هۆشداریماندا و مەترسی و شكستی پێوەری ئاومان ئاشكراكرد .

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، حكومەت دەزانێت پرۆسەكە شكستی خواردوە، بەڵام دەستبەردار نابێت، چونكە نزیكەی ٦٠ ملیار دینار دەدۆڕێنێت بەكۆمپانیاكانی خوێندنەوەی پێوەری ئاو.

زیاتر لە شەش ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی بەستنی پێوەری بۆ ئاوی ماڵان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەمەبەستی كەمكردنەوەی ڕێژەی زێدەڕۆییكردن لەبەكارهێنانی ئاو و دابەشكردن و گەیشتنی ئەو خزمەتگوزارییە سەرەكییەی ژیان بۆ تێكڕای خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی یەكسان، بەڵام بەهۆی چەند جۆرێك لەپێوەرەكەو گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەكی زۆر بۆ هاوبەشانی ئاو نیگەرانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا