هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی موچە دیاری نەكراوە

پۆلەتیك پرێس
هەرچەندە وتەبێژی حكومەت رایگەیاندربوو، لەناوەراستی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت، بەڵام تا ئێستا گەنجینەكان لەدابەشكردنی ئاگادار نەكراونەتەوە.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەكانی سلێمانی، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، تا ئەم ساتەوەختە بەفەرمی لەدابەشكردنی موچە ئاگادارنەكراوینەتەوە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنەكەی دیار نییە.

سەرچاوەكە وتیشی: ئێمە لەچاوەڕوانی وەزارەتی داراییداین بۆ ئەوەی ئاگادارمان بكاتەوە، تا دەست بەدابەشكردنی موچە بكەین، بەڵام بەدڵنییاییەوە لیستی موچە بە رێژەی لێبڕینی ٢١% دەبێت و بۆ پلە تایبەتەكانیش بە رێژەی ٥٠% دەبێت، هاو شێوەی مانگەكانی رابردوو.

پێشتریش ئەوە راگەیەنراوبوو، كە ڕۆژی سێشەممە 19ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێژەی لێبڕینی ٢١% دەست بەدابەشكردنی موچە دەكات، بەڵام بەفەرمی ئەمە پشتراستنەكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا