پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شت و هاتووچۆ بۆ 22 وڵاتى جیاواز، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌رتى بازرگانى ناگرێته‌وه.
فه‌تحی محه‌مه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ 22 وڵاتى جیهان ده‌ریكردووه، جوڵه‌ى بازرگانى ناگرێته‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد، به‌پێى رێنماییه‌كان و ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان جموجوڵه‌كانى بازرگانى به‌رده‌وامییان ده‌بێت.
به‌پێى به‌یانى ژماره (1)ى ساڵى (2021) وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌شتكردنی بۆ 22 وڵات قه‌ده‌غه كردووه، كه له ئێستادا ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه‌ى كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.