پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت:”جۆرێك میدیا دروست بووه كه نه‌حزبیه نه‌سێبه‌رى حزبێكى دیارى كراوه و نه‌میدیاى ئازاده، به‌ڵكو میدیای كڕدراوه و به‌پاره‌ى سیاسییه‌كان و پاره‌ى دزى و گه‌نده‌ڵى ئاراسته ده‌كرێت”.
له مه‌راسیمى خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتى رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى میترۆ رێكخرابوو، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وتارێكى پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، “له هه‌رێمى كوردستان جگه له میدیاى حزبى و میدیاى سێبه‌ر و میدیاى ئازاد، میدیایه‌ك هه‌یه كه میدیاى كڕدراوه، نه حزبین و نه‌سێبه‌رى حزبه‌كانن و نه میدیاى ئازادن، ئه‌مجۆره میدیایه به پاره‌ى سیاسییه‌كان و به پاره‌ى گه‌نده‌ڵى و دزى په‌یام ئاراسته ده‌كات و له میدیاى ئازاد زاڵترن، فیگه‌رى ناشیرینت بۆ جوان ده‌كه‌ن، فیگه‌رێك هیچ تاوانێكى نیه بۆت ناشیرین ده‌كه‌ن”.
رێواز فایه‌ق وتیشى:”ئه‌و كارانه‌ى ئه‌و جۆره له‌میدیاى ئاراسته‌كراو ده‌یكات، كاردانه‌وه دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا و ئیتیكى كارى رۆژنامه‌وانییه بۆیه ئه‌و كاردانه‌وانه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌وان ده‌كرێت وایكردووه ورده ورده له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیش ده‌كرێت و به‌ره‌و ئاسایى بوونه‌وه ده‌چێت، ئه‌وانه‌ى له‌بوارى میدیاى ئازاد كارده‌كه‌ن به‌راوردێكى ئێستا و سێ ساڵ به‌ر له ئێستا بكه‌ن بزانن میدیاى ئازاد زاڵتره، یان میدیاى سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌كان”.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌و سه‌رۆك په‌رله‌مانانه‌ى پێش ئێمه بوون خۆشبه‌ختبوون سیاسى بوون به‌ڵام یاسایى نه‌بوون، به‌ڵام كه سیاسى بویت و یاسایى بویت ده‌زانیت ئێمه له ناو كاره‌ساتاین و له ناو هه‌ڵاوسانى یاساداین، ئێمه له ناو ده‌ركردنى ده‌یان رێنمایى داین پێچه‌وانه‌ى یاسایه، په‌یڕه‌وى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێچه‌وانه‌ى یاسا ده‌ركراوه، ئه‌و رێنماییه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى كه كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزیۆنى پێداده‌خرێت پێچه‌وانه‌ى یاسایه، ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و رێنماییانه‌دا بكرێت كه پێچه‌وانه‌ى یاسایه”.