له‌ساڵی ڕابردوودا 385 پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌ ساڵی ڕابردوودا 385 پێشێلكاری بەرامبەر بە 291 رۆژنامه‌نووس و دەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە.

سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافى رۆژنامه‌نووسان راپۆرتى تایبه‌ت به‌ رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ 385 پێشێلكاری بەرامبەر بە 291 روًژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە و 163 رۆژنامه‌نوسیش رێگرییان لێكراوه‌.

به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ى سه‌نته‌رى میترۆ 47 رۆژنامه‌نووس به‌بێ بڕیارى دادگا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و راگیراون و 30 رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكاریش به‌ده‌ر له‌یاساى كارى رۆژنامه‌نووسى ده‌ستگیر كراون، هه‌روه‌ها 48 رۆژنامه‌نووسیش هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تیان به‌رامبه‌ر كراوه‌ و چوار كه‌نالیش ئۆفیسه‌كانیان داخراوه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ى سه‌نته‌رى میترۆ تایبه‌ت به‌ رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان باس له‌وه‌شكراوه‌، له‌ساڵى رابردودا هه‌شت میدیاكارى ئافره‌ت له‌كاتى كاركردنیاندا هه‌راسانكراون و هه‌شت رۆژنامه‌نووسیش به‌ڵننامه‌یان پێپڕكراوه‌ته‌وه، هاوكات 42 رۆژنامه‌نووسیش ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گیراوه‌ و چوار كه‌ناڵیش رووبه‌ڕووى داخستن بونه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌ ناوچه‌كانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان 83 پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به‌ 120 رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن ئه‌نجامدراون و 30 رۆژنامه‌نووسیش ده‌ستگیر كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا