سودە تەندروستیەکانی جەرجیر

پۆڵەتیک پرێس

جەرجیر یەکێکە لەو خورادنانەی زۆرترین سودی تەندروستی هەیە، هەروەها دەتوانرێت لە چەندین جۆر زەڵاتەدا بەکار بهێنرێت، بە زۆری لە ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و باشوری ئەوروپا دروست دەبێت و دەڕوێت.

سودە تەندروستیەکانی جەرجیر بریتیە لە

١-بەهێزکردنی توانای سێکسی، جەرجیر ڕێژەیەکی زۆر ڤایتامین کەی تێدایە، دەبێتە هۆی بەهێز کردنی توانا سێکسیەکان بە تایبەت لە خانمان دا.

٢-پاراستنی تەندروستی دڵ، بە هۆی ئەوەی کە جەرجیر ڕێژەیەکی زۆر لە نیترات و پۆلیفینۆلی تێدایە، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

٣-دابەزاندنی کێش، یەکێکیتر لە سودە تەندروستیەکانی جەرجیر بریتیە لە یارمەتیدانت لە کاتی هەوڵدان، بۆ دابەزاندنی کێشت، لە ٢ کوپ ئاوی جەجیر دەتوانیت ٨ کالۆری بە دەست بهێنیت.

٤-ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی مەمک، بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە بۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ڤایتامین سی و ئەی، ڤایتامین کەی تێدایە، هروەها دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی کیمیای ڕووەکی ڕێگری دەکات لە توشبوونی خانمان بە شێرپەنجەی مەمک.

٥-سودەکانی جەرجیر بۆ پێست، دەتوانرێت وەک دەرمانێکی سروشتی سودی لێ وەربگیرێت بۆ هەستیاری پێست، پارێزگاری لە خوران و سوربوونەوەی پێست دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا