ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزاکانی دژی قەوارە ئێرانییەکان ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت “پاكێجێكی نوێی سزامان بەسەر ڕێکخراوەکانی پیشەسازی دەریایی، ئاسمانی و فڕۆکەوانیی ئێرانیدا سەپاندووە”.

لەماوەی سەرۆكایەتییەكی ترەمپ تائێستا ئەمریكا بەهۆی بەردەوامیدان بەبەرنامە ئەتۆمییەكەی، چەندینجار سزای توندی ئابوری و سیاسی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، سزاكانیش گرفتی گەورەی بۆ ئێران دروستكردووە، بەڵام هێشتا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە سورن لەسەر بەردەوامبوونیان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە، کە ڕێکخراوی پیشەسازییە دەریاییەکان (MIO)، ڕێکخراوی پیشەسازییەکانی ئاسمانی (IAIO) و ڕێکخراوی پیشەسازییەکانی ئاسمانی (AIO) لە لیستی ڕەشدا بوون و كەلوپەلی سەربازی کوشندە بۆ سوپای ئێران دروست دەکەن.

دەشڵێت، لیستی سزا نوێیەکان بریتین لە گروپی ئیرسل و محەمەد ڕەزا مودریس خیابانی، بەڕێوەبەری گشتی، لەگەڵ چوار کۆمپانیای تری ئێران.

لە لایەكی دیكەشەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سزای دژ بە حەوت قەوارە و دوو کەسی ڕاگەیاند بەهۆی هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمپانیای رۆیاڵ کە واشنتۆن لە مانگی حوزەیران دا خستییە لیستی ڕەشەوە بەهۆی تێوەگلانیان لە بەشداریكردنی چالاكیەكانی ئێران و بەدەستهێنانی چەك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا