لەكوێوە دەست پێ بكەین.؟
كێ سەرەتای مێژووەكەمان بۆ بنوسێتەوە…!
كێ بكەینە پاڵەوانی مێژووەكە…؟
كێ بكوژو تاوانبار بێت و كێ قارەمان..؟
كێ دڵسۆزو كێ خائین…!
كێ وڵات فرۆش و كێ نیشتمان پەروەر….
باسی كام داستانی …
دزین وكون كردنی بۆڕی نەوت بكەین …!
یان باسی هەڕاج كردنی ئەرزەكانی پەلكانەو تەعریب !!!!
كامیان بكەینە ناونیشانی كتابە مێژووییەكە !!؟
ئەی لەكام لاپەڕە باسی دزی و قاجاغچێتی دەرمان و هێلكەی پیس و دوگ و ماستی ترشای ئێرانی و دەرمانی ئێكسپایەرو دەرزی چاو كوێر كردن بكەین ..!
چۆن باسی دزیەكانی شەوانەی مەرزەكان و تەندەرە دەستاو دەستەكانی وەكیلەكانتان بكەین..؟
ئەی لەكام لاپەڕە باسی كوشتنی گەنج بكەین لەسەر فولایت
یان ئەوەی لەسەر هۆڕین لێدان كوژرا….
ئەی لەكوێ باسی كوشتنی ئەو كەسانە بكەین لەسەر ئەوەی داوای مافی خۆیان كردو بە گولە وەڵام درانەوە..!
لەكام لاپەڕەو بەش باسی بڕینی موچەو نان بڕاوان بنوسینەوە…!!
ئەی لەكام لاپەڕە چیرۆكی خۆكوشتنی دەیان گەنج بنوسینەوە كە لەبەر نەبونی و گیرفانی بەتاڵی ئاواتەكانیان بردە ژێرگڵ.!!!
لەبەشی چەندەمەوە باسی ئەو گەنجە خێرلەخۆ نەدیوەی بكەین لەبەر بێ كاری سەری خۆی هەڵگرت و تەرمەكەی بوە خۆراكی ماسیەكانی ناو دەریاوزەریاكان…!!
لەكوێ ولەكام لاپەڕە چیرۆكی مافیاكانی ئەرز داگیر كردن و خاوەنی مەزرەعەو ڤیلاكانی شاهانەو شەوە پەمەییەكانتان وگەعدەو گەشتەكانتان بنوسینەوە..!!
لەكوێ باسی قومارخانەكانتان و پارە سپی كردنەوەكانتان بنوسینەوە كە شەوانە لە شوقەو سیتی یەكانتان و مەزرعەكانتان لەگەڵ جەو كردن تابەیانی لەسەرشەرەف وشاباش جەوێك دەگۆڕن…!!
چۆن و لەكوێ و لەكام لاپەڕە باسی ڕیش سوتانی ملای ئایینی وشاپ لەمامۆستاو گولە لەنێوچەوانی گەرمیانی منداڵی خۆپیشاندەر بنوسینەوە..!!
دە پێمان بڵێن چۆن چەند لاپەڕەیەك تەرخان بكەین بۆ ژیانی منداڵەكانتان و باس كردنی خوێندنی تایبەت وزانكۆ جیهانی و مامۆستا تایبەتەكانیان وژیانە پڕ ڕەفاهەتیەكانیان.!!!!
هەر لەو لەپەڕەی دواوەش باسی جرت و فرتی گی كلاسەكان و ڕەنج وپیاسەو شەوانی سوری كوڕەكانتان لەگەڵ گوڵە پەمەییە مۆدێڵەكان دەنوسینەوە….!!!
ئەگەر بەشی كرد باسێكی درۆكانیشتان هەربۆ دەنوسینەوە كاتێ باس و یادگاری ژیانی پێشمەرگایەتی و پەرتوكی قارەمانیتان دەنوسنەوەو لەوێ خۆتان كردۆتە گیڤاراو غاندی..!!!
لەچەند لاپەڕەیەكیش كورتە باسێك لەسەر پڕكردنی سندوقەكانی دەنگدان وتەزویرو دەنگ و ویژدان كڕینەكانتان بیر دەهێنینەوە….
خۆ باسی ئەو چەند كەسەش دەنوسینەوە كە بەهۆی نەمانی سەروپێ وە چێشتخانەكانیان دایە بەر دەستڕێژی گولەو بە عەنتەریش ڕۆیشتن…
باسێكی ئەو هەموو دەمانچەو چەكەش دەكەین كە زوو زوو دابەشی دەكەن و لەهەڵبژاردنەكان دەیبەخشنەوە.!!!
ئەوجا چەند وشەیەكیش لەسەر دروست كردنی لیستی هەڵبژاردن بۆ پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و كڕینی دەنگەكانیان دەنوسینەوە….
ئەگەر چەند لەپەڕەیەك مایەوە باسی كۆمپانیاو شەریكە هاوبەشەكانیشتان دەكەین كە چۆن به بازرگانی بە مقدرات و ژیانی ئەو خەڵكە دەكەن خۆتان ملیاردێرو میللەتان برسی كردوە.
محەمەد گۆمەشینی