داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سێ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند

پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌ڕاپۆرتێكی کۆمپانیای دیلۆیت زانیارییەکانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی دیلۆیت، لە سەرەتای ساڵی 2020 تاوەکو مانگی 9- 2020 هەرێمی کوردستان 124 ملیۆن و 798 هەزار و 921 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

داهاتی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلار بووە و دوای دەرکردنی پارەی حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت و تێچووەکانی دیکە، ئەوەی کە سافی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلار بووە.

هاوكات ورده‌كاریی ڕاپۆرته‌كه‌ی دیلۆیت به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

بەرهەمهێنانی نه‌وت 124,798,921 بەرمیل

– هەناردەکردنی نه‌وت بە بۆری 118,720,827 بەرمیل

– کۆی گشتیی نەوتی فرۆشراو 3,176,136,721 دۆلار

– سافی داهاتی وەرگیراو 1,831,781,964 دۆلار

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشراو

– چارەگی یەکەمی ئه‌مساڵ 51.151 دۆلار

– چارەگی دووەم 15.781 دۆلار

– چارەگی سێیەم 31.669 دۆلار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا