كلاسیكۆ ناكرێت

ئەم بابەتە 63 جار بینراوە

شه‌وی پێشوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ لێدانی سزا له‌ یانه‌ی ریاڵ سۆسیدادی برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی جامی سۆپه‌ری ئیسپانی.

یارییه‌كانی ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی سعودیا ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ لایه‌نی دووه‌می ئه‌و قۆناغه‌ ریاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیك بلباو بوو، كه‌ تێدا یانه‌ی بلباو توانی له‌ یارییه‌كی پڕ له‌ ركابه‌ری به‌ ئه‌نجامی (2به‌1) له‌ یانه‌ی ریاڵ بباته‌وه‌.

به‌وه‌ش لایه‌نی یاریی كۆتایی ده‌ركه‌وت، كه‌ بریاره‌ هه‌ردوو یانه‌ به‌رشه‌ و بلباو ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌روه‌ها زۆرێك حه‌زیان ده‌كرد ریاڵ بگاته‌ یاریی كۆتایی و كلاسیكۆیه‌كی دیكه‌ ببینن.

بریاره‌ 17ـی ئه‌م مانگه‌ یاریی كۆتایی بكرێت سه‌عات ده‌ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک