ژنێك له‌گه‌ڵ پیاوان یاریی ده‌كات

پۆله‌تیك سپۆرت
یوگی ناگاساتۆ یاریزانی هەڵبژاردەی ژاپۆن لە گرێبەستێکدا پەیوەست بووە بە یانەی هایابۆسا ئیلۆن و دەبێتە یەکەم ژن لە یانەیەکی پیاوانەدا یاریی دەکات.

ناگاساتۆ ئه‌زموونێكی زێڕینی هەیە لە تۆپی ‌پێی ژناندا. ئەو لە ساڵی 2004ـەوە لە سێ جامی جیهانی و دوو خولی ئۆڵۆمیاددا لەگەڵ یانەی هەڵبژاردەی ژنانی ژاپۆن بەشدار کردووە و لە کۆی یارییەکانیدا 58 گۆڵی تۆمار کردووە.

ناگاسۆتا لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە بووه‌ به‌ یاریزانی یانەی هایابۆسا ئیلۆن. ئەو لەو بارەیەوە ده‌ڵێت:
“من بیرم لەوە دەکردەوە کە ژنایش بتوانن لە یانەیەکی پیاوانەدا یاریی بکەن و ئه‌وه‌ش روویدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا