هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دواده‌خرێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدان، به‌مزووانه‌ش بڕیار له‌دواخستنی ده‌درێت.

به‌رپرسێكی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ قسه‌ی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس كرد و داوایكرد له‌به‌ر هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه‌ ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه‌ ئاشكرایكرد، “كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ دوابخرێت”.

پێشتر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی 2021/6/6 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك وتیشی، “كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بڕیار بەدەست نییە لە دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنەكان، بەتایبەت هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دیاریكردنی واده‌ی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەپێی ماددەی 64ی دەستوری عێراق دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و سەرۆكایەتی كۆمار داوای هەڵبژاردنى پێشوەختە دەكات لەماوەی 60 رۆژدا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كورستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند، “کاتی خۆی وتمان هێزە عێراقیەکان لەگەڵ هەڵبژاردن نین، تەنها بۆ چەواشەکاری و فریودانی شەقام باسی هەڵبژاردن دەکەن”.

وتیشی، “ئێستاش کە هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و کۆمسیۆن دەڵێن بهه‌ڵبژاردن بۆ دوای مانگی نۆ دواده‌خرێت، ئەوا خۆدزینەوەیە لەئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، کەدەستاودەستکردنی دەسەڵاتی لێ بەرهەم بێت، ئەگەر نا بۆچی ڕۆژەکەیان دیاری نەکردوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا