ژنانی تورکیا دەڵێن دەوڵەت ناتوانێت بمانپارێزێت

ژنانی تورکیا دەڵێن، دەوڵەت ناتوانێت بمانپارێزێت، ئاکەپە لەڕوانگەی پێوەرە نێودەوڵەتیەکانەوە پاشەکشەی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، لەمانگی حوزەیران و تەمووزی ڕابردوودا ٦٣ ژن لەتورکیا کوژراون، کە سەرجەمیان بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیا یان هاوبەشەکانیانەوە کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ساڵی ڕابردوو ٤٧٤ ژن لەتورکیا کوژراون کە ئەوەش بەرزترین ژمارە بووە لە ساڵی ٢٠١١، لە کاتێکدا حکومەتی تورکیا هیچ ئامارێک لەبارەی کوژرانی ژنان بڵاوناکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، زیادبوونی ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان لەتورکیا، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ پاشەکشێی ئاکەپە لەپێوەر و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.

رۆژنامەکە دەنوسێت؛ لەکاتێکدا یاسا نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی ببینێت لەپاراستنی ژنان، ژنانی تورکیا نیگەرانن لەزیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتن بەدەستی پیاوان، هەربۆیە ژنان دەڵێن دەوڵەت ناتوانێت لە دەستی پیاوان بیانپارێزێت.

بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانەی کوشتنی ژنان لەکاتێدایە، کە لەساڵی ٢٠١٨ دا ٤٤٠ ژن کوژراون و تا ئاشکراکردنی ئەم ئامارانە، ئەم ڕێژەیە بەرزترین ڕێژە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا