پۆڵه‌تیك پرێس:
سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لێخۆشبوونی باج له كۆمپانیای “خۆشناو” هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
له‌نوسراوێكدا كه واژۆی ئومێد سەباح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی لەسەرە، داواكراوه کاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ راگرتنی لێخۆشبونی باجی گومرگی لە کۆمپانیای “خۆشناو” لەدەروازەکانی ئیبرائیم خەلیل و حاجی ئۆمەران.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان داوا له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌كات، رێککاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ پابەندکردنی کۆمپانیای خۆشناو بەپێدانی باجی گومرگ.
ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌واژۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 11 جۆر باج له هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ند بوارێكدا بڕیاری وه‌رگرتنی لێدرا.