بەرنامەی بایدن بۆ دۆخی سوریا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرنامەی چوار ساڵی كابینەكەی جۆ بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرا دەكات.

ویلیام رۆبوك جێگری نوێنەری ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە سوریا ئاماژەی بەوەكردووە، بەرنامەی بایدن بەوجۆرەیە پێویستە لەداهاتویەكی نزیكدا كێشەی سوریا چارەسەر بكرێت كە بەجەنگێكی بەردەوامدا تێپەڕدەبێت، لەسەر ئەو بنەمایەش لەئێستادا وڵاتانی پەیوەندار هاوڕان لەچارەسەركردنی دۆخی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بنكەكانی ئەمریكا لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا لەچوارچێوەی بەردەوامی گرژییەكاندا چەندجارێك كراونەتە ئامانج و لەماوەی رابردوشدا گرژی لەنێوان هێزەكانی هەسەدە كەواشنتن پشتیوانیان دەكات لەگەڵ هێزەكانی توركیادا دروستبووە.

لای خۆیشیەوە روان رجولە توێژەری سیاسی سوریا لەئەمریكا باسی لەوەكردووە، ئامانجی سەرەكی ئەمریكا لەسوریا بەرەنگاربونەوەی ئێران و رێكخراوی داعشە لەگەڵ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، بەهۆی بەهێزی پەیوەندییەكانی واشنتن – ئەنقەرە، بەدوو دڵییەوە مامەڵە لەگەڵ قۆناغی داهاتودا دەكەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گریمانەی ئەوە دەكەن ئەمریكا لەقۆناغێكدا دەستبەرداریان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا