چۆنییەتی سپیكردنەوە و بریقەداركردنی ددان

پۆڵەتیك پرێس:
لە كاتی پێكەنیندا ددانی سپی و بریەقدار گرنگییەكی زۆری هەیە، بۆیە گرنگە هەمیشە ئاگاداری ددانەكانمان بین.

بۆ بریقەداركردن ددان زەیتی گوڵەبەڕۆژە ڕێگەیەكی گرنگە، كەوچكێك لە زەیتەكە دەكەیتە سەر ددانت بۆ ماوەی 15 بۆ 20 چركە پاشان بەئاوی شلەتێن دەیشۆیت ئەم كردارە هەفتەی جارێك یان دووجار دووبارە بكەیتەوە، ئەگەر زەیتەكە بچێتە دەمەوە هیچ زیانێكی نییە، بەڵكو بەسودە بۆ ڕێگریكردن لە بەكتریای ناو دەم.

رێگەیەكی دیكە بەكارهێنانی سۆدەی نانە، ئەم پێكهاتەیە بۆ بریقەداركردن وڕێگری لە بەكتریا بەكاردەهێنرێت، بەشێوەیەك كەوچكێك لە سۆدەی نان لەگەڵ كەوچكێك ئاو تێكەڵ دەكەیت پاشان دەیكەیتە سەر فڵچەی ددان و ددانی پێ دەشۆیت،ئەم كردارە هەفتەی جارێك دەكرێت،باشترە لە دوای خواردنە مزرەمەنیەكان نەكرێت تا زیان بە ددان نەگەیەنێت.

سركەی سێو بە یەكێك لە پێكهاتە سروشتییەكان دادەنرێت بۆ پاكردنەوەی دەم و سپیكردنەوە و بریقەداركردنی ددان ، ڕێگری لە بەكتریای ناو دەم دەكات،شێوازی بەكارهێنانی كەوچكێك لە سركە لەگەڵ پەرداخێك ئاو تێكەڵ دەكەیت غەرغەرەی پێ دەكەیت بۆ ماوەی 15 بۆ 20 چركە پاشان بە ئاوی شلەتێن دەیشۆیت، ئەم كردارە پێویستە هەفتەی جارێك یان لە كاتی پێویستدا ئەنجام بدرێت چونكە سركەی سێو ترشی ئەسیتیكی تێدایە و زیان بە ددان دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا