ئەمریكا بەرپرسێكی دیكەی حەشدی شەعبی خستە لیستی تیرۆرەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا عەبدولعەزیز محەممەد سوپاسالاری حەشدی شەعبی کە بە ئەبو فەدەک ناسراوە خستە لیستی تیرۆرەوە.

ماڵپەڕی خەزێنەی ئەمریكا نوێكردنەوەیەكی لەسەر لیستی ئەو كەسانەی پۆلێنكراون لە لیستی تیرۆردا بڵاوكردەوە، لەو نوێكردنەوەیەدا، ناوی سوپا سالاری حەشدی شەعبی، لە لیستی تیرۆردا دانراوە.

لەچەند رۆژی رابردوشدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیازی خستە لیستی سزاكانی ئەمریكاوە.

لەئێستاو لەگەڵ نزیكبونەوەی كۆتایهاتنی وادەی دەسەڵاتی ترەمپ، ئیدارەی ئەمریكا چەندین سزای بەسەر ئێران و ئەو كەس و لایەنانەی دیكەدا سەپاندووە كە بە نەیاری ئەمریكایان دەزانن.

سەپاندنی ئەو سزایانەش وا لێكدانەوەی بۆ دەكرێت كە ئیدارەی ترەمپ دەیانەوێت لەسەرەتای دەستبەكاربوونی جۆ بایدندا كێشەو بەربەستی زۆری بۆ دروست بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا