پۆله‌تیك سپۆرت
دواجار مه‌سعود ئۆزێلی یاریزانی ئه‌ڵمانی و پێشووی یانه‌ی ئه‌رسناڵ دوای ماوه‌یه‌ك یاریی نه‌كردن به گرێبه‌سته‌كه‌ی خولی توركیا رازیبوو ناچار رویكرده یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن دوو کەس رۆڵیان له‌وه‌دا هه‌بووه ئۆزێل بچێته خولی توركی و پرێمەرلیگ جیبێڵێت. کە ئۆزێل ناتوانێت قسەیان رەتبکاتەوە، ئەوانیش رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و ئامینە گوڵشەی هاوژینێتی.
كه هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن چونه‌كه‌ی ئۆزێل چه‌ند وه‌ك گرێبه‌ستێكی تۆپی پێ سه‌یر ده‌كرێت ئه‌وه‌نده‌ش سیاسی، چونكه جاری دووه‌مه ئاردۆگان ده‌یه‌وێت دژی ئه‌ڵمانییه‌كان ئۆزێل به‌كار بێنێت و بڵێت هه‌ر توركییه‌ك له جیهاندا بێت ئێمه پشتگری ده‌كه‌ین.
بێجگه له‌وه ئاردۆگان له ساڵی2019 کاتێک ئاهەنگی هاوسەرگیری ئۆزێل و ئامینە لە هۆتێلێکی شاری ئیستەنبووڵ لە ناوچەی بێشیکتاش بەڕێوەچوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بەشدارییان لە شایه‌كه‌دا کرد، هه‌روه‌ها ئەردۆغان بووە شاهێدی مارەبڕین و لە زەماوەندەکەدا ئاماده‌بوو.
هه‌وراز كاوه