جوتیار عادل: مانگی ئازار دەوامی تەواوی قۆناغەكانی خوێندن دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی و لە سەرەتای مانگی ئازاریش خوێندنی تەواوی قۆناغەكانی دیكە دەست پێدەكاتەوە.

جوتیار عادل بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دوای راپۆرتی وەزیرانی پەروەردەو تەندروستی لیژنەی باڵای كۆرۆنا، پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەی بۆ خوێندنی ئەمساڵ پەسەند كرد.

وتیشی، “لیژنەكەیان سەرەتای مانگی شوبات كۆدەبنەوەو هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی كۆرۆنا دەكەن ئەوكاتیش بەپێی دۆخەكە بڕیاری دیكە دەدەن”.

باسی لەوەشكرد، بۆ پشووەكان رێكاری پێویست گیراوەتەبەرو قەرەبووی ئەو ماوەیە دەكرێت كە دەوامی تێدا نەكراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا