پۆله‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ه بڵابۆیه‌وه لیۆ میسی پێكانی هه‌یه ره‌نگه به‌شداری یارییه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نه‌كات، به‌ڵام رۆنالد كۆمانی راهێنه‌ری یانه‌كه پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریاڵ سۆسیدا وتی:
” میسی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مشه‌و یاریی ده‌كات، هه‌روه‌ها میدیاكانی ئیسپانیش ئه‌وه‌یان باس كردووه واته راست ده‌كه‌ن”.
پێشتر ده‌وترا میسی له راهێنانه‌كان به‌شداری نه‌كردووه، بۆیه گومان هه‌یه له ئاماده‌بوونی، كه‌چی كۆمان پێی وایه ئه‌وه‌یان له‌به‌ر پاراستنی میسی كردووه.