فڕۆکەهەڵگرێکی دیکەی ئەتۆمی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

کەشتی فڕۆکەهەڵگری چارلس دیگۆلی فەڕەنسی لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا لەچوارچێوەی کارەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەچێتە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و زەریای هندی.

لەوبارەیەوە، فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا رایگەیاند، ئەرکی داهاتووی کەشتی فڕۆکەهەڵگری چارلز دیگۆل بەشداریکردن دەبێت لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا دژی رێکخراوی چەکداری داعش لە عێراق و سوریا.

لە سەرەتای ساڵی 2020 هەتا ئێستا، ئەمە یەکەمین ئەرکە کە کەشتی چارلز دیگۆل ئەنجامیدەدات، لەدوای ئەوەی دوو لەسەر سێی تیمەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بارلی وتیشی: نزیکەی 900 سەرباز بەشداری ئۆپراسیۆنەکەی دژی داعش دەکەن و ئامانج لەم ئەرکەش کۆتاییهێنانە بە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە چەکدارییە توندڕەوە.

لەماوەی رابردووشدا، فلۆرانس بارلی ترسی خۆی لەبارەی دووبارە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی چەکداری داعش لە هەریەکە لە عێراق و سوریا راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا