پۆڵه‌تیك پرێس:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری داخستنی “سه‌نته‌ری ڕۆژشنبیری كه‌ركوك”ی‌دا، ئه‌وه‌ش له‌پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌هۆڵی ئه‌و سه‌نته‌ره.
محه‌مه‌د عوسمان، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركوك به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “سه‌نته‌ره‌كه داخراوه و دوو به‌رپرسی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش گۆڕدران”.
له ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌كه‌ركوك مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا ئاڵای ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌ویی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركوك دانرابو و به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆیشتن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست پۆڵه‌تیك پرێس كه‌وتوون، یه‌كێتی نیگه‌رانبووه له‌ودۆخه‌ی له‌هۆڵه‌كه دروستبووه، ئه‌ویش به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردن به‌وشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئاڵای ئه‌مریكا.