پۆڵەتیك پرێس
ڕۆێشتن بە خێرایی وەرزشێکی زۆر ئاسانەو یارمەتی جوڵاندنی تەواوی جەستەت دەدات، هەروەها توانای جەستەییمان بەهێز دەکات.
نیو سەعات ڕۆیشتن ب خێرایی و پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەكدا، یارمەتیت دەدات ڕێژەیەکی زۆر کالۆری بسوتێنیت و میتابۆلیزمی جەستەت زیاد بکەیت هەروەها ماسولکەکانی قۆڵ و قاچت بەهێز دەکات.
لە گرنگترین سودەكانی ڕۆیشتن بەخێرایی:
١-ڕۆیشتن بە خێرایی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووکەم دەکاتەوە.
٢-هەوکردنی جومگەکان کەم دەکاتەوە بە هۆی ئەوەی کە کێش لەدەست دەدەیت و ماسولکەکانت بەهێز دەبێت.
٣-زیادبوونی ڕێژەی کانزاکان لە ئێسک دا.
٥-بەهێزکردنی تەندروستی دڵ.
٦-دابەزاندنی ڕێژەی پەستانی خوێن.
٧-چاک بوونی شێوازی خەوتن.
٨-باش بوونی باری دەروونیت.
ئامۆژگارییەکانی ڕۆیشتن بە خێرایی بە شێوەیەکی ڕاست.
١-سەرەتا بە شێوەیەکی هێواش بڕۆ دواتر وردە وردە هەنگاوەکانت خێرا بکە بۆ ئەوەی زۆر ماندوو نەبیت.
٢-قۆڵەکانت بجوڵێنە لەکاتی ڕۆیشتن یارمەتی سوتاندنی کالۆری زیاتر دەدات.
٣-بەکارهێنانی جل و پێڵاوی وەرزشی بۆ ئەوەی ئازاری پشت و قاچەکانت نەبێت و زۆر ئارەق بکەیتەوە.
٤-لە ڕۆیشتن بە شوێنە سەختەکاندا دوربکەوەرەوە تاوەکو توشی کێشە نەبیت.
٥-خواردنەوی ڕێژەیەکی باش لە ئاو، هەروەها نابێت یەکەسەر دوای ڕاکردن بخەویت.